چه‌كى قهورهبووى ماده‌ى (140) له 21/1 نوێ دەكرێتەوە
چوار شەممە, 14 کانونی دووەم 2009 20:32
پاش ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن نوسینگه‌ى جێبه‌جێ كردنى ماده‌ى 140 له خانه‌قین ، ئه‌و هاوڵاتییانه ئاگادار كرانه‌وه كه قه‌ربوو كردنه‌وه ده‌یانگرێته‌وه ، چه‌كه‌كانیان تاوه‌كو 21/1 بگه‌رێننه‌وه بۆ نوسینگه‌كان .
له‌م باره‌یه‌وه (عه‌دنان مه‌نسور) به‌رپرسى نوسینگه‌ى جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140 له ئۆفیسى خانه‌قین رایگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ى ئه‌و هاوڵاتییانه‌مان ئاگاداركرده‌وه كه چه‌كه‌كانیان بگه‌رێننه‌وه بۆ نوسینگهكهمان ، له به‌ر نه‌بوونى پاره له بانكه‌كاندا هه‌موو ئه‌و چه‌كانه‌مان وه‌رگرته‌وه ، جگه له چه‌كى چه‌ند كه‌سێك نه‌بێت كه ماوه‌ى یاساییان به‌سه‌ردا تێپهرنهبووه.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتیشى: له ئێستاوە هاوڵاتیان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ركه‌سێك چه‌كى له لای ماوه با بیگهرێتهوه ، بۆ ئه‌وه‌ی له 21/1 چه‌كه‌كانیان بۆ نوێ بكه‌ینه‌وه ، كه له سه‌ر بودجه‌ى ساڵى نوێى (2009) ئه‌و پاره‌یه سه‌رف ده‌كرێت .