رۆژی 27/7 عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا پارێزگاری كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی ئاماری كه‌ركوكی كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری كه‌ركوك تیشكی خسته‌سه‌ر چالاكییه‌كانی تیمه مه‌یدانییه‌كانی پرۆسه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆدان و ژماره‌لێدانی خانووبه‌ره‌و خێزانه‌كان كه له (18) ی ئه‌م مانگه‌وه له‌پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستیپێكردووه‌و وتی: تائێستا 86% ی كاره‌كانمان ته‌واوكردووه‌و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا پرۆسه‌كه به ته‌واوی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
رونیشكرده‌وه كه‌پسپۆڕان و شاره‌زایانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوكان له‌بواری ئامار‌و سه‌رژمێری دانیشتوان دێنه كه‌ركوك.
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا ته‌ئكیدیكرده‌وه كه بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری له‌كه‌ركوك پێویسته دیداره‌كان به‌رده‌وام بن و چڕبكرێنه‌وه و كۆبونه‌وه‌ی ده‌وریی بكرێت.
وتیشی: نامانه‌وێت هیچ كه‌موكوڕییه‌ك له‌پرۆسه‌كه به‌دیبكرێت و پێویسته هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌موان هه‌بێت له‌پێناوی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری چونكه له‌ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی سه‌رژمێرییه‌وه پلانی ئاینده داده‌نرێت.
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ئاواره‌و كۆچبه‌رانیش، له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا پارێزگاری كه‌ركوك پێی راگه‌یاندین: پێویسته مامه‌ڵه‌ی ورد له گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی عه‌ره‌به كۆچبه‌ره هاتووه‌كان بۆ كه‌ركوك بكرێت و له‌ڕووی تۆماركردنه‌وه به‌دانیشتوانی ره‌سه‌نی كه‌ركوك حساب نه‌كرێن.
وتیشی: ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌ناوچه‌كانی تری عیراقه‌وه به‌ناوی كۆچبه‌رییه‌وه روویانكردووه‌ته شاری كه‌ركوك وه‌كو دانیشتووی كه‌ركوك تۆمارناكرێن ئه‌گه‌ر ناویشیان له‌لیسته‌كاندا تۆماربكرێت.
Le kirkukcenter wergirawe