بەڕێز مهسعود بارزانی، سەرۆکی ههرێمی کوردستان، لە سەڵاحەدین، پێشوازیی کرد لە سەلام ئەلزوبەعی، سەرۆکی قەوارەی (ابناء الرافدین)، کە یەکێکە لە قەوارەکانی سەر بە لیستی ئەلعیراقییە.
لە دیدارێکدا، وێڕای تاوتوێ کردنی ئەو ئاستەنگانەی کە دووچاری پێکهێنانی حکومەتی نوێ بوونەتەوە، بیروڕا لەبارەی سەرجەم پرسە هەنووکەییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عێڕاق و ئاسۆی ئەو پەرەسەندنانەی، کە هەموو لایەك چاوەڕێی دەکەن لە چوارچێوەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئێڕاق، ئاڵوگۆڕ کران و پتەوکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی لە نێوان پێکهاتە سیاسییەکانی ئێڕاق و راوێژکردن لەپێناو خزمەت کردنی کاروانی نوێی دیموکراتی لە ئێڕاقدا بە بایەخەوە باسی لێوە کرا. لەم رووەوە، هەردوولا جەختیان لەسەر هێنانەکایەی حکومەتێکی شەراکەتی نیشتمانی کردەوە بە شێوەیەك کە لەگەڵ بەرژەوەندی واقیعی سیاسی ئەمڕۆی ئێڕاق بگونجێ و هیچ لایەن و پێکهاتەیەکیش لە پێکهێنانیدا فەرامۆش نەکرێت.
سەلام ئەلزوبەعی ستایشی رۆڵی سهرۆك بارزانیی کرد بۆ ئەو رۆڵە بەرچاوەی کە دەیگێرێ لەپێناو لە یەکنزیکردنەوەی لایەنە سیاسییەکانی ئێڕاق.
Le xebat wergirawe