كه‌ركوك: ڕۆژه خویناویی و مێژووییه‌كه هێمن كامیل

دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراقی له ڕۆژی 22ی ته‌مموزی 2008 یاسای 24ی تایبه‌ت به پارێزگای كه‌ركوك له ده‌نگدانێكی گوماناویدا تێپه‌ڕاند، له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان كۆبوونه‌وه و بڕیاری خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریاندا و یه‌كه‌م خۆپیشاندانیش له كه‌ركوكه‌وه ده‌ست پێبكات.
ئه‌وه‌بوو ڕۆژی 28ی ته‌مموز دانراو گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان له مێژووی كه‌ركوكدا ئه‌نجامدرا، كه زۆرێك 250 – 300 هه‌زار كه‌سی ده‌خه‌مڵێنن، من بۆ خۆم وه‌ك خۆپیشانده‌رێك و وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسێكیش، ئه‌وه‌ی هه‌ستم پێكرد خه‌ڵكی به‌و په‌ڕی عیشقه‌وه به‌شدارییانكرد له‌و خۆپیشاندانه‌دا هه‌رچه‌نده له هه‌ندێك شوێن جۆرێك له فشار هه‌بووه له سه‌ر هه‌ندێك توێژی دیاریكراو، به‌ڵام زۆرشت له‌م خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌ی شاری كه‌ركوكدا سه‌رنجی ڕاكێشام كه هه‌وڵده‌ده‌م له خواره‌وه لێیان بدوێم.
یه‌كه‌م شت كه زۆربووه جێگه‌ی سه‌رنجم ئه‌و سه‌دان هه‌زار خه‌ڵكه بوو له كوردی گه‌ڕه‌كه جیاجیاكان كه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان كه شتێكی زۆر نا پێشبینی كراوبوو.
دووه‌م: به‌شداریكردنی سه‌رجه‌م چین و توێژ و بیروباوه‌ڕه جیاوازه‌كانی كوردی كه‌ركوك له‌وپه‌ڕی سه‌له‌فیه‌وه بۆ ئه‌و په‌ڕی عه‌لمانی "ئه‌گه‌ر عه‌لمانیمان هه‌بێت". له نه‌خوێنده‌وارێكه‌وه بۆ دكتۆرێكی زانكۆ له كچێكی گه‌نجه‌وه بۆ پیره‌ژنێك له كوڕێكی گه‌نجه‌وه بۆ پیره‌مێردێك.
سێیه‌م: به‌شدارییه‌كی زۆر له گه‌نجان ته‌نانه‌ت دوای ته‌قینه‌وه‌كه و ته‌قه‌كردنه‌كه‌ش له خه‌ڵكی به ده‌یان گه‌نج به لافیته‌ی خوێناوییه‌وه ده‌هاتن و ده‌چوون سروودیان بۆ كه‌ركوك و كوردستان ده‌وت له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه و ته‌قه‌لێكردنی زیاتریش هه‌بوو.
چواره‌م: ئێمه ژماره‌یه‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران دوای ته‌قینه‌وه‌كه و ته‌قه‌كردنه‌كه چووینه ماڵێكی توركمان كه زۆر ڕێزیان لێگرتین و هاوكاریان كردین.
پێنجه‌م: كاتێك كۆمه‌ڵێك گه‌نج وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك هه‌وڵیاندابوو زیان به چه‌ند دوكانێكی توركمان بگه‌یه‌نن گه‌نجێكی كورد به ناوی "هێمن حه‌كیم قوربانی" وتووبووی ئه‌م كاره مه‌كه‌ن، چونكه خاوه‌نی ئه‌م دووكانانه تاوانیان نییه ژماره‌یه‌ك زۆر له خۆپیشانده‌ره‌كان كه‌وتووبوونه لێدانی و وایان زانیبوو كه‌سێكی توركمانه له هه‌مووی سه‌رنج ڕاكێش تر دوایی ئه‌و گه‌نجه وتووبووی هیچ پێم ناخۆش نییه كه لێدانم خواردووه، چونكه له‌پێناوی كورددا وتوومه ئه‌م كاره مه‌كه‌ن و هه‌ڵه‌یه بۆیه لێدانه‌كه له‌پێناوی كورد و كه‌ركوكدا بووه كه له‌وانه‌یه ئه‌مه یه‌كێك له ڕووداوه سه‌یره‌كانی كاره‌ساته‌كه‌ی 28ی ته‌مموزی 2008 بێت وه‌ڵامێكیش بێت بۆ ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت پێكهاته‌كانی كه‌ركوك بكه‌ن به دوژمنی یه‌ك.
شه‌شه‌م: ئه‌و هه‌زاران لافیته‌یه كه نووسرابوو جگه له ڕه‌نگی سپیی هیچ ڕه‌نگێكی تری تێدا نه‌بوو، چونكه زۆرجار حزبه‌كان ڕه‌نگی حزبه‌كانیان به كارده‌هێنا، به‌ڵام 28-7 سپیترین ڕۆژی كه‌ركوك بوو.
بڕواموایه ئه‌م به‌شداریكردنه به‌رفراوانه‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه
یه‌كه‌م: هه‌ستكردن به به‌رپرسیاری ئه‌خلاقی كوردی كه‌ركوك له به‌رامبه‌ر ئاینده‌ی شاره‌كه‌یان.
دووه‌م: ئه‌و پلانه گه‌وره‌یه‌ی كه له‌ناو په‌رله‌مانی عیراقدا دژی كورد ئه‌نجامدرا و ئه‌مه‌ش هه‌ستی هه‌موو كوردێكی بزواند بۆ كاردانه‌وه.
سێیه‌م: یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك ڕیزی حزبه كوردستانییه‌كان بۆ ئه‌و خۆپشاندانه.
چواره‌م: كاركردنی ڕاگه‌یاندن له چه‌ند ڕۆژی پێش خۆپیشاندانه‌كه و جووڵاندنی هاوڵاتیان بۆ به‌شداریكردن به‌تایبه‌تی ڕاگه‌یاندن و ڕێكخستی یه‌كێك له دوو حزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كوردستان ڕۆڵی زۆری هه‌بوو.
پێنجه‌م: زۆر خۆشحاڵبوونی عه‌ره‌ب و توركمانه شۆڤێنییه‌كانی كه‌ركوك بۆ یاسای 24 كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر كوردی كه‌ركوك كه به‌وشێوه به‌رفراوانه به‌شداری ئه‌و خۆپیشاندانه بكه‌ن.
شه‌شه‌م: هاندانی خه‌ڵكی له‌لایه‌ن مامۆستایانی ئاینیه‌وه تاكو خه‌ڵكی وه‌كو ئه‌ركێكی ئاینی به‌شداری ئه‌و خۆپیشاندانه بكه‌ن.
حه‌وته‌م: باشبوونی باری ئه‌منی له شه‌ش مانگی ڕابردوودا ئه‌مه‌ش جۆرێك له دڵنیایی به خه‌ڵك به‌خشیبوو كه ته‌قینه‌وه و ڕووداوی نه‌خوازراو ڕوونادات.
Le xendan.org wergirawe
پێنج شەممە, 29 تەمموز 2010 16:47