ئه‌مینداری گشتی كوتله‌ی ئه‌حرار داوایكرد مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌سه‌ڵاته ده‌ستورییه‌كانی به‌كار بهێنێت، بۆ ده‌رچوونی عیراق له‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ی تێكه‌وتووه به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان.
ئه‌میر كینانی ئه‌مینداری گشتی كوتله‌ی ئه‌حرار رایگه‌یاند: "پێویسته مام جه‌لال به‌پێی ده‌سه‌ڵاته ده‌ستورییه‌كه‌ی واده‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنی یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستینشان بكات له‌و كاتی له‌به‌رده‌م ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه دانراوه".
كینانی هه‌موو لایه‌كی ئاگادار كرده‌وه كه تێپه‌ڕاندنی كاتی ده‌ستوری بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆك كۆمار ، وڵات به‌ره‌و قۆناغێكی مه‌ترسیدار ده‌بات ، دواجار لایه‌نه‌كان مه‌سه‌له‌ی پێشێلكردنی ده‌ستوریان به‌لاوه ئاسایی ده‌بێت و له‌پاڵ نه‌بوونی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و یاسایه‌ك كاری حزبه‌كان رێكبخات عیراق دووچاری بێسه‌ره‌و به‌ره‌یی ده‌بێت.
Le xendan.org wergirawe