جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن داوای كرد له سه‌ركرده عێراقیه‌كان په‌له بكه‌ن له پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌كاتێكدا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌یانه‌وێت له‌و وڵاته‌دا بكشێنه‌وه.
بایدن وتیشی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی ساڵی 2011 به ته‌واوه‌تی له عێراقدا ده‌كشێنه‌وه،ئیتر پێویسته عێراقیه‌كان خۆیان ئه‌ركی پاراستنی وڵاته‌كه‌یان بگرنه ئه‌ستۆو سه‌ركرده‌عێراقیه‌كان هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌ت بكه‌ن له به‌ڕێوه بردنی وڵات‌دا.
جێ ی ئاماژه‌یه ئه م وتانه‌ی بایدن له كاتێكدا بوو كه پێشوازی له یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا كرد دوای ئه‌وه‌ی كۆتاییان به ئه‌ركه‌كانیان هێنا له عێراقدا و گه‌ڕانه‌وه ئه‌مه‌ریكا
Le Peyamner wergirawe