هاشمی و میلكه‌رت له‌سه‌ر راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی عیراق بیرورایان ئاڵوگۆڕ كرد

تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق و ئاد مێلكه‌رت نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كۆبوونه‌وه‌ بۆ وتوێژكردن له‌باره‌ی راپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌رپرۆسه‌ی سیاسی عیراق كه‌بڕیاره‌ مانگی داهاتوو بیخاته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نێوده‌وڵه‌تی.

 

 

 

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ مێلكه‌رت كه‌ له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌ڕێوه‌چوو، هاشمی هه‌وڵی لایه‌نه‌كانی له‌چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عیراق به‌رێگاچاره‌یه‌كی دیموكراسیانه‌ بۆ میلكه‌رت خسته‌ڕوو، و تیشی: " گرنگه‌ لایه‌نه‌كان میكانیزمی چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له‌ ماوه‌ی چوارساڵی داهاتوو ده‌ستنیشان بكه‌ن و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی گرنگ  رێبكه‌ون كه‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان رازیی بكات و چیتر هه‌موان له‌داهاتوو سڵ نه‌كه‌ن".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا میلكه‌رت ئاشكرایكرد كه‌ بۆچوونی سیاسه‌تمه‌دارانی عیراق له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی دیراسه‌ ده‌كات و رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی ده‌كات راپۆرتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی له‌باره‌ی ره‌وشی عیراق ئیجابی بێت به‌ڵام به‌وته‌ی میلكه‌رت " راپۆرته‌كه‌ سه‌رسامكه‌ر ده‌بێت" .   
بڕیاره‌ رۆژی چواری مانگی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وتوێژ كردن له‌باره‌ی دواگۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كان و مه‌سه‌له‌ی قه‌یرانه‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق كۆببێته‌وه‌.

 

 

Le xendan.org wergirawe