حه‌یده‌ر عیبادی یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون و ووته‌بێژی ره‌سمیی حزبی ده‌عوه که نوری مالکی سه‌رۆکایه‌تیده‌کات، ڕایگه‌یاند ده‌وڵه‌تی قانون دوو پۆستی گرنگی خستووه‌ته به‌رده‌م لیستی عێراقیه، به‌رامبه‌ر به ده‌ستهه‌ڵگرتن له داوای سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت.
عیبادی ئاماژه‌ی به‌وه کرد: ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی سیاسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خستووه‌ته به‌رده‌م عێراقیه به‌رامبه‌ر به مانه‌وه‌ی مالکی له پۆستی سه‌رۆک وه‌زیراندا.
لای خۆشیه‌وه وه‌حده جومه‌یلی په‌رله‌مانتاری سه‌ربه لیستی عێراقیه، ووتی: عێراقیه نوری مالکی سه‌رپشک کردووه له وه‌رگرتنی یه‌کێک له پۆسته‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار یان په‌رله‌مان.
هه‌روه‌ها ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی لیستی عێراقیه جه‌ختیکرده‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی که سووره له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران و پێویسته مالکی ملکه‌چی به ئاڵوگۆڕی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات بێت.
Le jamawarnews wergirawe