تاریق حه‌رب پسپۆڕی یاسایی رایگه‌یاند: حكومه‌تی ئێستای عێراق له‌ڕووی عه‌مه‌لییه‌وه حكومه‌تی كاربه‌ڕێكردنه نه‌ك له رووی ده‌ستورییه‌وه.
حه‌رب به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند “حكومه‌تی ئێستای عێراق له‌ڕووی عه‌مه‌لییه‌وه حكومه‌تی كاربه‌ڕێكردنه نه‌ك له رووی ده‌ستورییه‌وه، ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك، بۆ نمونه به‌پێی ده‌ستور ئه‌و حكومه‌ته بۆی نییه حاڵه‌تی نائاسایی له وڵات‌دا رابگه‌یه‌نێت،
هه‌روه‌ك بۆی نییه جه‌نگ رابگه‌یه‌نێت یان گرێبه‌ست‌و په‌یماننامه ببه‌ستێت، هاوكات سه‌رۆك وه‌زیران ناتوانێت وه‌زیره‌كان له پۆسته‌كانیان لابدات”، وتیشی “هیچ ماده‌یه‌ك له ده‌ستوردا نییه كه حكومه‌ت بگۆڕێت بۆ حكومه‌تی كاربه‌ڕێكردن ته‌نها له دوو حاڵه‌تدا نه‌بێت، یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران متمانه له حكومه‌ت بسه‌نێته‌وه‌و دووه‌میش ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه”.
ناوبراو رونیشیكرده‌وه كه “كاری حكومه‌ت پێویستی به ده‌رچوونی یاسا هه‌یه‌و ئه‌و یاسایانه‌ش به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه له‌كاركه‌وتوون، بۆیه ئێستا كاری حكومه‌ت له لایه‌نی ئه‌منی‌و سه‌ربازی‌و پرسه به‌په‌له‌كاندا كورت بۆته‌وه”.
سه‌باره‌ت به‌بڕیاری قه‌واره سیاسییه‌كان له گۆڕینی حكومه‌تی ئێستا بۆ حكومه‌تی كاربه‌ڕێكردن، ئه‌و پسپۆڕه یاساییه وتی “ئه‌و بڕیاره مه‌عنه‌وییه نه‌ك ده‌ستوری چونكه ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی داوه ده‌زگایه‌كی ده‌ستوری‌و یاسایی نییه”، وتیشی “ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له رووی ده‌ستورییه‌وه پێویستی به‌بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه له‌دوای دانانی سه‌رۆكی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌ن، یان ده‌بوو به‌ر له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی پێشوو بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه بدرایه”.
Le xendan.org wergirawe