بۆ كۆتایی هێنان به‌ كێشه‌ی مالكی، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و ره‌وتی سه‌در په‌نایان بردۆته‌ به‌ر سیستانی

هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و ره‌وتی سه‌در په‌نایان بردۆته‌ به‌ر مه‌رجه‌عی گه‌وره‌ی شیعه‌ عه‌لی سیستانی بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌ كێشه‌ی نێوان خۆیان و نوری مالكی بێنن، ئه‌گینا له‌گه‌ڵ عه‌لاوی داپه‌یمانی ده‌به‌ستن.

 

رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی چاپی له‌نده‌ن بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و ره‌وتی سه‌در په‌نایان بردۆته‌ به‌ر سیستانی كه‌ مالكی رازیبكات واز له‌ خۆكاندیدكردنه‌وه‌ بێنێت، ئه‌گینا هاوپه‌یمانی نیشتمانی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌، لایه‌نه‌ شیعیه‌كان له‌نێو خۆیاندا رێكه‌وتوون كه‌ سیستای قسه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بكات و هه‌موو لایه‌كیش به‌ بڕیاری ئه‌و رازیین.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی دركاندوه‌، لایه‌نه‌ شیعه‌كانی ناو ئیتیلافی نیشتمانی هه‌موویان كۆكن له‌وه‌ی دژی مالكی بن و له‌گه‌ڵ عه‌لاویدا گفتوگۆی جدی ده‌ست پێبكه‌ن چونكه‌ ئه‌و نه‌رمی زیاتری نواندوه‌، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی بده‌ن رای مه‌رجه‌عیه‌تی گه‌وره‌ عه‌لی سیستانی وه‌رده‌گرن و قسه‌ی ئه‌و دوا بڕیاره‌.

وتیشی: ئه‌گه‌ر سیستانی به‌وه‌ رازیبوو دووباره‌ مالكی بكرێته‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیران، ده‌بێت كه‌فاله‌تی بكات.

 

 

 

Le  Peyamner wergirawe