ئه‌ندامی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی رایگه‌یاند، له جیاتی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران ئاماده‌یین دوو پۆستی گرنگ بده‌ینه لیستی ئه‌لعێراقیه.
ده‌وڵه‌تی یاسا له پێناو وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران، پێشنیازی دووپۆستی باڵای بۆ لیستی ئه‌لعێراقیه كردوه.
وتیشی: ده‌وڵه‌تی یاسا پێشنیازێكی داوه‌ته ئه‌لعێراقیه به‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران بدرێته نوری مالكی و له به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی سیاسی بۆ ئاسایشی نیشتمانیش بدرێته ئه‌لعێراقیه.
له به‌رامبه‌ردا، ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه "وه‌حده ئه‌لجمه‌یلی" رایگه‌یاند، لیستی ئه‌لعێراقیه پێشنیازی بۆ نوری مالكی كردوه كه سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران بۆ ئه‌لعێراقیه لێگه‌ڕێت و له نێوان سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.
"جه‌مال ئه‌لبه‌تیخ"یش له لیستی ئه‌لعێراقیه ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه پرسی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران چاره‌سه‌ر ببێت.
Le jamawarnews wergirawe