له دیارده‌یه‌كی ترسناكدا بۆ داهاتووی شارى كه‌ركوك، عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی موڵكی تاپۆ ده‌كڕنه‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا كورده‌كان ڕوو ده‌كه‌نه گه‌ڕه‌كه بێ تاپۆكان وخانووى ته‌جاوز ده‌كڕنه‌وه.
له‌م باریه‌وه ڕیًَبوار تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پاریزگای كه‌ركوك ڕاگه‌یاند، له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ئایاری ڕابردووه‌وه عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك زیاتر ڕوویان له كڕینی موڵك كردووه، كه‌چی ده‌بینین كورد له ده‌ره‌وه‌ى شار خانوو ده‌كڕێت، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: زیاتر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه موڵك ده‌فرۆشن ئاواره‌كانن دیاره به‌هۆی ئه‌وه‌ى كه مافه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ جێیه‌جێ نه‌كرا، بۆیه ده‌ستیان كردووه به فرۆشتنی خانوو وعه‌رز هه‌روه‌ها له‌ترسی كرده‌وه تیرۆریستیكان نه‌یانتوانی له‌گه‌ره‌كی عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان دابنیشن وڕوویان كردۆته گه‌ره‌كه كورد نشینه‌كان هه‌ر چه‌نده كه ئه‌م گه‌ره‌كه كورد نشینانه تاپۆیان نیه.
Le Peyamner wergirawe