سامی شۆڕش یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی هاوپه‌یمانی کوردستان و ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانکاری کورد له‌به‌غدا ڕایگه‌یاند، ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی لیستی عێراقیه‌و نوری مالکی سه‌رۆکی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا.
ڕۆژنامه‌ی "ئه‌لخلیج"ی ئیماراتی له‌زاری سامی شۆڕشه‌وه بڵاویکرده‌وه: مالکی و عه‌لاوی ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رکامیان بۆماوه‌ی دوو ساڵ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار‌و سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیران به‌ڕێوه‌ببه‌ن و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانیش بدرێته هاوپه‌یمانی کوردستان.
شۆڕش ئاشکراشی کرد: تاکه ناکۆکی له‌نێوان مالکی و عه‌لاویدا ئه‌وه‌یه که هه‌ردووکیان ده‌یانه‌وێت دوو ساڵی دوه‌م سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت وه‌ربگرن، چاوه‌ڕوانده‌کرێت ئه‌م کێشه‌یه‌ش به‌زوویی چاره‌سه‌ر بکرێت.
ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ی نێوان مالکی و عه‌لاوی له‌کاتێکدایه، که کورد پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار به مافی خۆی ده‌زانێت و جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ خولێکی تری سه‌رۆکایه‌تی کۆمار کاندیدکردووه.
Le jamawarnews wergirawe